گه‌وهه‌ری بزتنه‌وه‌ی ئازادی ژنانی کوردستان “ک.ژ.ب” تێکۆشانی گه‌ردوونی ژنانه
وه‌ڵامی کێشه بنچیینه‌ییه‌کانی ئه‌وڕۆکه‌ی مرۆڤایه‌تی له ئازادی و دیموکراتیدایه. شاراوه‌ترین و سه‌ره‌کیترین کێشه‌ی ئازادی و دیموکراسی مرۆڤایه‌تیش, بێ گومان کێشه‌ی رێک و راستکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ره‌گه‌زه‌کانه. له رووێکی تره‌وه کێشه‌ی ژن له‌نێو راستینه‌ی جیهانی ئه‌وڕۆکه‌دا سه‌ره‌کیترین کێشه‌ی ئازادی و دیموکراسیبوونه. به‌واتایه‌کی گشتی ئازادی ژن هه‌ر له کێشه و پرسی شه‌ڕ و ئاشتییه‌وه تا به‌دیهێنانی ژیانێکی ئازاد و دیموکرات, له ئاستی کلیلی چاره‌سه‌ری گه‌لێک کێشه‌دایه.
ژنانی کورد که بڕوایان وایه دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی پێویسته نه‌ک له ده‌ره‌وه به‌ڵکو له ناوخۆدا بخوڵقێنرێ. هه‌ڵوێستی پرهنسیپیانهی رێبه‌ری گه‌لی کورد “رێبه‌ر ئاپۆ” که ئازادی ژن وه‌ک ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات, له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌درێژایی خه‌باتی زیاتر له 30 سی ساڵه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان “PKK” به‌شداربوونێکی زۆری ژنانی هێناوه. شه‌پۆلی به هه‌زارانی ژن به‌ره‌و چیاکان له‌لایه‌ک خه‌باتی چه‌کداری کردووه له‌پێناو ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادی کورد له‌به‌رامبه‌ر هێرشه پاکتاوکارانهکانی ده‌وڵه‌تی تورکی داگیرکه‌ر که هاوکاری ته‌واو له ناتۆ وه‌رده‌گرێ, له‌لایه‌کی تریشه‌وه له‌به‌رامبه‌ر پیاوسالاری پێنج هه‌زار ساڵه, به هزرێکی گه‌وهه‌ری, رێکخستنی گه‌وهه‌ری و رێنمایی – پێرسپێکتیڤی تێکۆشانی بهبنچینهییهوه و به ئاواکردنی رێکخستنی گه‌وهه‌رییانه‌ی خۆی, له‌پێناو ئازادبوونی ژن وه‌ک ره‌گه‌ز تێکۆشاوه. پراکتیکی ئه‌م تێکۆشانه سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ گه‌وهه‌ری تیۆری تێکۆشانی “رێبه‌ر ئاپۆ” ده‌گه‌ڕێته‌وه که ده‌ڵێت “ئازادی کۆمه‌ڵگا به‌نده به ئازادی ژنه‌وه, بۆیه پێویسته به‌ر له هه‌مووشتێک له‌شۆڕشدا ئه‌مه به‌دی بهێنرێت. ژنانی کورد تێکۆشانی ئازادیان له‌سه‌ر ئه‌م سه‌رچاوه مێژوویی و فه‌لسه‌فییه بنچینهڕێژکردووه و شانبه‌شانی “PKK” و به‌درێژایی قۆناخی تێکۆشانی, هه‌م له تێکۆشانی ره‌گه‌زی و هه‌م له تێکۆشانی ئازادی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورددا له‌نێو تێکۆشانێکی دوولایه‌نه‌ی وه‌ها گه‌وره و زه‌حمه‌تدا بووه.
کورته مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی ژنانی کوردستان
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆج ئالان یه‌که‌مین شیکاری کێشه‌ی ئازادی ژنی به دروشمی”به‌ژنی کۆیله شۆڕش ناکرێ” ده‌ستپێکرد. له ساڵانی دواتر له چوارچێوه‌ی کێشه‌ی ئازادی ژن و له بابه‌تی ئازادی ژن – خێزان و ره‌گه‌ز, ئامراز و رێبازه‌کانی تێکۆشان‌دا ره‌خنه و شیکار و رێنماییه‌کانی قوڵ و به‌رفراوانتر کرد.
له ساڵانی 1990 ه‌کاندا له ئه‌نجامی به‌کۆمه‌ڵایه‌تیبوونی رامانی ئازادی “PKK” له 1989 بۆ جاری یه‌که‌م به پێشه‌نگی ژنان شاری نوسێبین له کوردستان هه‌نگاوی قۆناخی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی گه‌ل ده‌ست پێده‌کات. کاریگه‌ری شیکاره‌کانی “رێبه‌ر ئاپۆ” له‌مه‌ڕ کێشه‌ی ئازادی ژن و کۆمه‌ڵگا و خێزان, شه‌پۆلی به‌شداربوون به‌ڕیزه‌کانی “PKK” ی له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت. گرژی و تهنگهتاوییهکانی پێکهاته‌ی ده‌ره‌به‌گی – عه‌شیره‌تی له‌سه‌ر ژن و گوشاره نه‌ته‌وه‌یی – چینگهراییه تونده‌که‌ی ده‌وڵه‌تی تورک له‌به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد, له سه‌ره‌تایی 90 ه‌کاندا گوڕی به به‌شداربوون به رێزه‌کانی تێکۆشانی گه‌ریلا دا. توڕه‌یی له‌به‌رامبه‌ر سیسته‌م و ئه‌شکه‌نجه و رشبگیری و قه‌ده‌خه‌ی هه‌موو شتێکی په‌یوه‌ند به کورد و کوردستان, هه‌روه‌ها گه‌ڕان بۆ ئازادی ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه بۆته به‌کاریگه‌رترین هۆکاری سه‌ره‌کی به‌شداربوونی ژنانی کورد له تێکۆشان. شانبه‌شانی به‌شداربوون به “PKK”, له سه‌رتاسه‌ری کوردستان و له‌شوێنانه‌ی کوردی لێ په‌نابه‌رن وه‌ک وڵاتانی ئه‌وروپا, به‌شداربوونیان به کار و خه‌بات و چالاکی سیاسیش‌دا تا چووه زیادبوون و گه‌وره‌بوونی به‌خۆوه بینیوه. یه‌که‌مین ئه‌زموونی رێکخستنی ژن به‌هۆی زیهنییه‌تی له‌نێوبه‌ری و قهدهخهکارانهی ده‌وڵه‌تی تورک, نه‌ک له کوردستان, له ساڵی 1987 له شاری هانۆڤری ئه‌ڵمانیا به‌ناوی یه‌کێتی ژنانی وڵاتپارێزی کوردستان “ی.ژ.و.ک”ه‌وه داده‌مه‌زرێت. ئه‌مه‌ش به ئامانجی رێکخستنی تایبه‌ت به ژنانی کورد له غه‌ریبی و تێکۆشانی ئازادییان بووه.
به سوپابوونی ژنی ئازاد
له 1990 ه‌کان به‌دواوه به‌شداربوونێکی زۆری ژنان, له‌لایه‌نه‌کانی چۆنێتی و چه‌ندایه‌تییه‌وه گردبوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هێزی دروستکرد. ئه‌م پێشکه‌وتنه له کوردستاندا له‌ڕووی ژنانی کورده‌وه به‌تایبه‌تی له‌نێو گه‌ریلادا دامه‌زراندنی رێکخستنێکی نوێی کرده پێویستییه‌کی هه‌نووکه‌یی. له‌م رێڕه‌وه‌وه له ساڵی 1993 له‌نێو هێزه‌کانی گه‌ریلادا دامه‌زرانی یه‌که‌مین یه‌کینه‌ی تایبه‌ت به ژنان سه‌ره‌تایه‌کی بۆ به سووپابوونی ژنان دانا. له قۆناخی یه‌که‌مین به سوپابووندا شێوه‌گرتنی نه‌ریتییانه‌ی ژن و کاریگه‌رییه‌کانی کۆمه‌ڵگای ده‌ره‌به‌گ هۆکارێک بوون بۆ زۆری و زه‌حمه‌تی ژن له خۆڕێکخستن و تێکۆشانی ژن به متمانه‌ی گه‌وهه‌رییانه‌ی خۆی. به‌ڵام باوه‌ڕی و گه‌ڕانی ژنانی کورد له ئازادی, پابه‌ندبوون به هێزی گه‌وهه‌رییانه‌ی خۆی و ئه‌و متمانه‌یه‌ی له رێکخستنی تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه وه‌ریده‌گرت رۆژ به رۆژ له رووی ئایدیۆلۆژی, سه‌ربازی, سیاسی, کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه گه‌شه‌کردنی رێکخستنی به‌دیهێنا. ره‌وتی سه‌رکه‌وتووانه‌ی ژن له‌و بواره تێکۆشانییانهی که به هی پیاو ده‌بینران, متمانه‌یه‌کی گه‌وهه‌رییانه‌ی به ژن ده‌دا. له ئازادی و دیموکراتییه‌تی زیهنییه‌تی پیاو و هه‌روه‌ها له زیهنییه‌تی کۆمه‌ڵگای کورد و پێکهاته‌ی ژیان و کۆمهڵایهتییانهیدا گۆڕان و گۆڕانکاری لهچۆنایهتیهکی وه‌ک شۆڕشێکی له‌نێو شۆڕشدا دروست کردووه. رێگایه‌کی گرنگیشی بۆ گۆڕانی روانگه و زیهنییه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری و کلاسیکی پیاو له‌به‌رامبه‌ر به ژن خۆشکرد.
کاروخه‌باتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ژنه گه‌ریلاکان گرێ‌دراو به سووپابوونی ژن, له‌نێو کۆمه‌ڵگادا, رووی له رێکخستنی ژنانی کورد له گوند و شاره‌کاندا کردووه. له ئه‌نجامی ئه‌م گۆڕان و پێشکه‌وتنانه‌دا, بڕیاری رێکخستنێکی گه‌وره‌تر وه‌رده‌گیرێت که به سووپابوونی ژن و ئامانجی رێکخستنی سیاسی له‌نێو بواری کۆمه‌ڵایه‌تیشدا له‌خۆوه بگرێ. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له 1995دا له یه‌که‌مین کۆنگره‌ی ژنی ئازادی کوردستان دا روو له رێکخستنی یه‌کینه‌ی به‌ناوی یه‌کێتی ئازادی ژنانی کوردستان”YAJK” کراوه. رێکخستنی “YAJK” له‌سه‌ر ره‌وتی ئه‌زموونه‌کانی به‌سوپابوونی ژن ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌م قۆناخه ههنگاوێکی گرنگ بووه له بوون به هێز و رێکخستنی ژن بێ ئه‌وه‌ی ببێته چواندن به پیاو یاخود یه‌ده‌گێکی ئه‌و, هه‌روه‌ها کاریگه‌ربووه له دروستبوونی روانگه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی ژن به ئیراده‌ی گه‌وهه‌رییانه‌ی خۆی.
شانبه‌شانی “YAJK” به ئامانجی به‌یه‌کگه‌یاندن و هاوبه‌شکردنی ئاستی ژنانی کورد له‌گه‌ڵ ژنانی تر, له بواری نێو ده‌وڵه‌تیدا گه‌ڕان بۆ به‌ستنی په‌یمان و رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ بزاوته‌کانی دیکه‌ی ژنان ئه‌نجام ده‌درێ. له‌سه‌ر ئه‌م بناخه‌یه‌ش له ساڵی 1995 دا “YAJK” له په‌کین به‌شداری له کۆنفرانس و چالاکییه‌کانی ژنانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات.
ئایدیۆلۆژیای رزگاری ژن
بۆ گه‌شه‌دان به‌و فیکر و ئه‌زموونه‌ی به‌ده‌ست هاتووه له‌ساڵی 1997 رێبه‌ری گه‌لی کورد “رێبه‌ر ئاپۆ” تیۆری دابڕانی خسته رۆژه‌ڤی ژنانه‌وه که تیۆری دابڕانه له سیسته‌می پیاوسالاری و رزگاربوونه له که‌سایه‌تی ژنی کۆیله. تیۆری دابڕان؛ گوزاره له دابڕانی زیهنی و رۆحی و کلتووری ژنان له سیسته‌می پیاوسالاری ده‌کات. به‌م تێوری دابڕانه هزر و خیره‌ت و هه‌ڵوێستی ناسین و تێکۆشان له دژی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری به‌ده‌ستهێنراوه. ژنان به به‌شداربوونی له سه‌رجه‌م ئه‌و بوارانه‌ی دووره‌په‌رێز کراوه, ئه‌زموونی له رێکخستن دا به‌رجه‌سته کردووه و له‌لایه‌نی خۆ به‌ڕێوه‌بردن و ئاراستهگرتنهوه به‌کاریگه‌ر بووه. له‌گه‌ڵ تێوری دابڕانیش به‌ناوی “پرۆژه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی پیاو” له پێناو ئازادکردنی پیاو و گۆڕانی ژناندا گه‌لێک کار و خه‌باتی جیاجیا کراوه.
له 8 ئاداری 1998 دا به پێشه‌نگایه‌تی ژن به ئایدیۆلۆژیای رزگاری ژن پره‌نسیپه بنچینه‌ییه‌کانی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستنیشان کرا. ئه‌م پره‌نسیپه بنچینه‌ییانه‌ش؛ نیشتمانپه‌روه‌ری, به‌شداربوون به ژیان به فکر و ئیراده‌ی ئازاد, رێکخستنگهری, تێکۆشه‌ری و ئیستاتیکایه. به ئامانجی پراکتیزه‌کردنی ئایدیۆلۆژیای رزگاری ژن له 8ی ئاداری 1999 دا و به‌دامه‌زراندنی پارتی ژنانی کرێکارانی کوردستان “PJKK” به‌ره‌و به پارتیبوونی ژنان هه‌نگاوی گرنگ نرا. یه‌که‌مین به پارتیبوونی ژنان بۆته سه‌ره‌تای به‌ده‌ستهێنانی روانگه‌یه‌کی نوێ بۆ لێپرسینه‌وه له سیسته‌می شارستانی پیاوسالاری و هه‌موو کار و په‌یڕه‌وه‌کانی ئه‌و سیسته‌مه.
به پارتیبوونی ژن, شانبه‌شانی گه‌شه‌سه‌ندنی تێکۆشان, به‌گوێره‌ی ئاستی رووناکبوونه‌وه و فکر له کۆمه‌ڵگادا له‌ڕووی شێوه و گه‌وهه‌رییه‌وه گه‌لێک گۆڕانکاری جیاجیای له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنایه کایه‌وه, به‌مه‌ش بره‌وی به پێشکه‌وتنه‌کانی خۆی دا. له 1999 دا “PJKK” ناوی گۆڕی و به‌رفراوانترکردنی رێنمایی رێکخستن و تێکۆشانی به بناخه وه‌رگرت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا بزاوتی ئازادی ژنانی کوردستان له 2000 دا به رێکخستن و ئاواکردنی پارتی ئازادی ژنان “PJA” و به له‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتی گه‌ردوونی گرنگی به بڵاوکردنه‌وه و گه‌یاندن یان هاوبه‌شکردنی ئه‌زموونه‌کانی ژنی کورد له‌گه‌ڵ ژنانی گه‌لانی تر داوه. “PJA” له‌سه‌ر بناخه‌ی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ژنانی جیهاندا, په‌یماننامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ژنانی ئاماده‌کردووه و له‌و ئۆرگانیزا و چالاکییانه‌دا که له‌ساڵانی 2000 دا به‌شداری تێدا کردبوون, په‌یماننامه‌کان ده‌خاته ژێر تێڕوانینه‌کانی ژنانی دیکه‌وه. هه‌ر به‌م کڵێشه‌ی په‌یماننامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌شداری له گفتوگۆ و دانیشتنه‌کانی ده‌ستووری بنچینه‌یی ژنانی جیهان کردووه. “PJA” له‌گه‌ڵ هه‌موو رێکخستن و ده‌زگایه‌کی ژنان که له‌پێناو مافی مرۆڤ و ئاشتی و دیموکراسی دا کار و خه‌بات ده‌که‌ن و به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ گه‌لێک له بزاوته شۆڕشگێڕییه‌کانی ژناندا په‌یوه‌ندی به‌ستووه.
له 2004 دا به ئاواکردنی پارتی ئازادی ژنی کوردستان “PAJK” رێکخستنی پارتی ژنانی بهرفراوانترکرد و رۆڵی پارتی سیوانی هێزه‌کانی ژن له شوێنه جیاجیاکانی تێکۆشانی ئازادیخوازی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. له‌کوردستاندا چیتر له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی تێکۆشان و قووڵتربوونه‌وه‌ی رێکخستن که رووناکبوونه‌وه و رێنسانسی ژنی تێدا هاتۆته کایه‌وه, پێویستی رێکخستنێکی کۆنفێدراڵی ژن زیاتر له‌پێشه که پارتێک ده‌ربازده‌کات و زۆر گه‌وره و به‌رفراوانتره. به‌و هۆیه‌شه‌وه له نیسانی 2005 دا به ئاواکردنی پێکهاته‌ی گشتگیرانهیی کۆما ژنێن بلند “KJB” که له‌گه‌ڵ رێکخستنه‌کانی ژنانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان, هه‌موو رێکخستنه‌کانی ژنانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش له‌خۆوه ده‌گرێت, به‌ره‌و دامه‌زراندنی رێکخستنی کۆنفیدراڵیانهی ژن هه‌نگاو نراوه.
ژنانی کورد که به تێکۆشانی ئازادی بێ ئامان به سه‌ره‌تای بهخۆئاشنابوون و گه‌یشتنه‌وه به گه‌وهه‌ری خۆی گه‌یشتووه, رۆڵی هێزی پێشه‌نگی گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆمه‌ڵگادا گێڕاوه و له کوردستاندا له ئاستێکی گرنگدا شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رجه‌سته کردووه. ژنانی کورد به “KJB” و ده‌ستکه‌وته ئایدیۆلۆژی, تێوری, سیاسیی و ستراتیژییه‌کان, بوونه‌ته خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی بوێری و هه‌ڵمه‌تبه‌ری. له‌نێو گه‌لدا به‌شداربوونی پێشه‌نگانه‌ی بێریڤان “بنه‌وش ئهگال” له سه‌رهه‌ڵدانه‌کاندا و به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی سه‌رباز و پۆلیسی تورک‌دا, ئاراسته‌ی به گه‌ڕانی ئازادی هه‌زاران ژن داوه. له شه‌ڕی گه‌ریلادا, له بهسووپابوونی ژناندا و له فهرمانداربووندا بێریتان ( گولناز کاراتاش ), زیلان ( زه‌ینه‌ب کناجی ), شیلان ( مه‌یسا باقی ), ڤیان ( له‌یلا والی حسێن ), رۆناهی ( شیرین عه‌له‌مهولی ) و هه‌زاران که‌سایه‌تی ژنی پێشه‌نگ, به به‌رخۆدان و تێکۆشانیان به‌ئه‌ندازه‌ی بزاوتی ژنانی کورد, له‌ڕووی تێکۆشانی ژنانی جیهانیش نه‌ریتێکی گه‌وره و قه‌شه‌نگی تێکۆشانیان خولقاندووه. به‌و شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی, کلتووری و زیهنییه‌ی که به‌درێژایی مێژووی تێکۆشانی بزاوتی ئازادی ژنانی کوردستان به (YJWK, YAJK, PJKK, PJA, PAJK) و دواجار به ئاواکردنی “KJB” به‌دیهێناوه, مێژووی ره‌شی ژن له کوردستاندا پێچه‌وانه ده‌کرێته‌وه ئازادی کۆمه‌ڵگا گه‌رانتی ده‌کرێت. به ئه‌ندازه‌یه‌کی گرنگیش به دیموکراتیزه‌بوونی کۆمه‌ڵگای کورد و هه‌روه‌ها به دیارده‌ی تاکی ئازاد – کۆمه‌ڵگای ئازاد گه‌یشتووه. به‌مه‌ش هه‌نگاوی زۆر جددی له تێکۆشانی گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگای ئازاد دا نراوه.
کۆما ژنێن بلند “KJB”
کۆما ژنێن بلند “KJB” له 20 ی نیسانی 2005 دا دامه‌زراوه. کۆما ژنێن بلند بناخه‌که‌ی له “کۆم یاخود کۆمون” واتا ته‌رز و شێوازی خۆڕێکخستنی کۆمیناڵیانهی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌می نیۆلۆتیک ده‌گرێت. گوزاره له نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ته‌رزی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ” دایکسالاری” کۆمه‌ڵگای سه‌رده‌می نیۆلۆتیک ده‌کات. “KJB” به‌ها و نرخه مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی میزۆپۆتامیا که کۆمه‌ڵگای نیۆلۆتیکی تێدا ئاوابووه و هه‌روه‌ها نه‌ریتی تێکۆشانی که گه‌لان و ژنان به‌درێژایی مێژوو له پێناو ئازادی‌دا کۆڵنهدهرانهبوون بۆ خۆی ده‌کاته میراتی تێکۆشان.
“KJB” که مۆدێلی خۆڕێکخستنی کۆنفیدراڵیانه به پێویستی سه‌ره‌کی ده‌زانێ, له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئامانجی هاوبه‌شکردنی هه‌موو که‌سێکه که له گه‌ڕانن به‌دوای ئازادی و ئاشنابوون به‌و ناکۆکییه بنچینه‌ییانه‌ی سیسته‌می پیاوسالاری – ده‌وڵه‌تگه‌را و ره‌نگدانه‌وه‌ی کاۆسی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌م ناکۆکییانه‌دا و قۆناخی گۆڕان – گۆڕانکاری بواری چاره‌سه‌رییه‌کانی. گه‌لێک لایه‌ن و بواری وه‌ک ئه‌زموونه‌کانی پراکتیکی رابردووی تێکۆشانی ئازادی ژنان و گه‌لان و هه‌روه‌ها پێداویستییه هه‌نووکه‌ییه‌کانیان رێنوێنی تێکۆشانی “KJB” پێکدێنن.
ئامانجی “KJB”:- به ئامانجی کۆمه‌ڵگا دیموکراتی, ژینگه‌پارێز و ئازادی ره‌گه‌زی, په‌ره‌دان به رێکخستنی کۆنفیدراڵیانهی ژنان و بونیادنانی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتییه به پێشه‌نگایه‌تی ژن. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش؛ به تێکۆشان له‌به‌رامبه‌ر پێکهاته و زیهنییه‌ته ره‌گه‌زگه‌را کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان, ده‌ربازبوون له سیسته‌می کۆمه‌ڵگای ده‌وڵه‌تگه‌رایی پیاوسالاری, گه‌شه‌سه‌ندنی ناسنامه‌ی ژن له هه‌موو بواره‌کانی ژیان له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیۆلۆژیای رزگاری ژن به بناخه وه‌رده‌گرێت. بۆ ئه‌وه‌ش ژن له‌بواری ئایدیۆلۆژی, کۆمه‌ڵایه‌تی, سیاسی و به‌رگری ره‌وا بۆ خۆڕێکخستنی کۆنفیدڕاڵی دیموکراتی له‌سه‌ر بناخه‌ی بره‌ودان به دیموکراسیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی دایکسالاری بره‌و به تێکۆشان ده‌دات و په‌نا بۆ خۆڕێکخستنی پێویست ده‌بات, له‌نێوان هه‌موو پێکهاته‌کانیدا به‌پێی سه‌رپه‌رشتیاری کار و رۆڵ کار و خه‌بات ده‌کات.
“KJB” خۆڕێکخستنی کۆنفیدراڵی دیموکراتییانه‌ی ژنانه
له جوگرافیای رۆژهه‌ڵاتی ناوین و کوردستاندا که فره کلتوور و بیروباوه‌ڕی جێیان گرتووه, زۆره‌ها سه‌رچاوه‌ی مێژوویی و هه‌نووکه‌یی کۆنفیدڕاڵیزمی کۆمه‌ڵگای دیموکراتییانه هه‌یه. له رابردوودا ئه‌وه‌ی له‌م جوگرافییایه‌دا ژیاون له‌په‌یوه‌ندی سرووشتیانه‌ی فیدراسیۆن و کۆنفیدراسیۆنیدا بوون. به‌و هۆیه‌شه‌وه کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌هیچ سه‌رده‌مێکدا وه‌ک سه‌رده‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م قورس نه‌بوون. ژن له‌هیچ سه‌رده‌مێکدا وه‌ک له سه‌رده‌می مۆدێرنێته‌ی سه‌رمایه‌داری به ئاستی کۆتایی نه‌گه‌یشتوون. به قووڵبوونه‌وه‌ی چه‌مکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه و نه‌ژادپه‌رستی کێشه‌کان قورسبوون. گه‌لانیش زۆر ئێش و ئازاری ئه‌م شێوه چه‌مکی به‌ڕێوه‌به‌ری و سیاسییه‌ی کێشاوه. هه‌ر بۆیه کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی به‌کاریگه‌رترین رێگاچاره‌یه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین.
“KJB” پشتیوانی له‌وه ده‌کات که ئاستی ئازادی کۆمه‌ڵگا به‌نده به ئاستی ئازادی ژنه‌وه. ئازادی ژنه که بناخهگیربوونی دیموکراتیزه‌بوون و گه‌رانتیکردنی به‌رجه‌سته ده‌کات. یه‌کێک له‌سه‌ره‌کیترین لاوازییه‌کانی سیسته‌می ئێستاکه واتا سیسته‌می مۆدێرنێته‌ی سه‌رمایه‌داری, ئایدیۆلۆژیاکانی پیاوسالاره که ژن ده‌کاته ئامراز و شمه‌ک و هه‌روه‌ها ره‌وایه‌تی به زیهنییه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی کۆمه‌ڵگا ده‌دات. تا له‌به‌رامبه‌ر به ئایدیۆلۆژیا و ره‌وشت و کلتووره‌کانی پیاوسالاری تێنهکۆشرێ, دیموکراتیزهبوونێکی راسته‌قینه بهدینههێنرێ, ناتوانرێ باس له خوڵقاندنی ژیانی سۆسیالیستی و ئازادی بکرێ. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ هه‌ڵوێستی شۆڕشاسای پشتئه‌ستوور به ئازادی ره‌گه‌زی بکرێت به بناخه‌ی گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی. خاکی میزۆبۆتامیا که ژیانی سرووشتی و کۆمیناڵی تێیدا باڵای کردووه, وزه و توانای پێشه‌نگایه‌تی کردنی به‌دیهێنانی رێنسانسی ژنیشی هه‌یه.
چۆنایه‌تی دیموکراسییه‌ک زۆر لاواز ده‌بێ ئه‌گه‌ر هزری ژینگه‌پارێزی به بناخه وه‌رنه‌گرێ و فه‌رمانڕه‌وایی مرۆڤ به‌سه‌ر سروشته‌وه لانه‌بات و ناشبێته بژاری سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگاش. له سه‌رچاوه‌ی ئاڵۆزی و گرژییه‌کانی مرۆڤ که له‌گه‌ڵ شارستانی پێنچ هه‌زار ساڵه‌ی چینایه‌تی دووچاری بووه, روانگه‌یه‌کی هیارارشیکی و مرۆڤ ناوه‌نده‌یی هه‌یه که سرووشتی خستۆته ژێر فه‌رمانڕه‌وایی خۆیه‌وه و دوورکه‌وتووه‌ته‌وه له‌و رووانگهیهی که خۆیشی پارچه‌یه‌که له پێکهاته‌ی یه‌کسان و ئازادی سرووشت. بۆ ده‌ربازکردنی ئه‌مه, پێویست به شۆڕشێکی ژینگه‌پارێزی هه‌یه که ئامانجی سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ چه‌مکی سرووشتی زیندوو و به‌رهه‌مهێنه‌ر, گۆڕینی زیهنییه‌تی هیارارشیکی بێت که له فه‌رمانڕه‌وایی مرۆڤ به‌سه‌ر سرووشته‌وه ده‌ستپێده‌کات و به ژێرده‌ستکردنی سرووشت کۆتایی پێهاتووه. سیسته‌می “KJB” جیاواز له سیسته‌مه‌کانی تر, ئامانجی ئاواکردنی دیموکراسی رادیکاڵ و قووڵه که پشت به شۆڕشی ژینگه‌پارێزی و ره‌گه‌زی ده‌به‌ستێ.
به‌رنامه و پڕۆگرامه‌کانی
“KJB” شانبه‌شانی ستراتیژی نوێی تێکۆشانی, کاتێ سه‌ره‌تا به کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دات, به‌ها و نرخێکی ستراتیژی ده‌دات به پێکهێنانی سیسته‌می گه‌وهه‌رییانه‌ی خودی ژن و گه‌ل. ئازادکردنی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌سه‌ر ئه‌م رێیه‌ش به بناخه وه‌رگرتنی فراوانکردنی بواری دیموکراتی گه‌ل, دانانی چه‌مکێکی سیاسی که له‌و بوارانه‌دا توانای هۆشیارکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی هه‌بێت, هه‌موو ئه‌مانه پره‌نسیپی بنچینه‌یی به‌رنامه و پرۆگرامه‌کانی “KJB”ن. له‌جیاتی به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگای باوکسالاری – ده‌وڵه‌تگه‌را که له ئیحتیکاری ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ریده‌خات, یاخود له‌جیاتی داگیرکردنی ده‌سه‌ڵات و له‌سه‌روه سه‌پاندنی گۆڕان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا – که ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی پێناسه‌ی دیموکراسی و یاسای هه‌بوونی کۆمه‌ڵگایه -, ده‌رخستنی ئیراده‌ی کۆمه‌ڵگا و فه‌راهه‌مکردنی زینده‌یی گه‌وهه‌ری, بنچینه‌ترین پره‌نسیپی ئه‌و رۆڵ و میسیۆنه‌یه که “KJB” بۆخۆی ده‌ستنیشانی کردووه.
نه‌ک په‌یڕه‌و, په‌یمان
“KJB” هه‌ر له بواری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه تا به بواری به‌رگری ره‌وا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌موو رێکخستنه جیاجیاکان به په‌یماننامه‌ی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات که سه‌رتاسه‌ری پێگه‌که‌ی پێکدێنێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ر رێکخستنێک له رێکخستنه‌کانی له‌ناو خۆیشیدا به‌پێی کار و ئه‌رکی خۆی په‌یڕه‌وکاری هه‌یه. رێکخستنه‌کانی بواری ئایدیۆلۆژی و رێکخستنه‌کانی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی, زۆر جیاوازن. تێکڕای رێکخستنه‌کان له‌نێو په‌یمانی “KJB” ناسنامه‌ی خۆیان ده‌پارێزن و به‌رپرسیارێتی خۆیشیان له‌به‌رامبه‌ر به رێکخستنه‌کانی دیکه‌ش جێبه‌جێ ده‌که‌ن. له هه‌موو ئه‌و کاروبارانه‌ی رێکخستنی سیوان پێکدێنن و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به بزاوتی ژنه‌وه هه‌یه ئیراده و بڕیارمه‌ندی هاوبه‌ش, خاڵی بنه‌ڕه‌تییه. په‌یمانی “KJB” دان به‌و بنچینانهدا ده‌نێ که حقوقی نێوان رێکخستنه‌کان و ئه‌و پێویستییانه‌ی رێکخستنه‌کان پابه‌ندن پێیه‌وه. ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی “KJB” که له نوێنه‌رانی هه‌موو رێکخستنه‌کانی پێکهێنه‌ری پێکدێن, خاوه‌نی بڕیار و ئیراده‌یه له هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی سه‌رجه‌م بزاوتی ئازادی ژن په‌یوه‌ندیدار ده‌کات. هه‌ر به‌م په‌یماننامه‌یه‌ش ئامانجی گه‌شه‌دانه به دیموکراسی راسته‌وخۆ بۆ رێکخستنه‌کان و رێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تییه له بنه‌ڕه‌ته‌وه.
رێکه‌وتنه‌کانی
ئه‌زموونه‌کانی رێکخستنه گه‌ردوونییه‌کانی ژنان که ئامانجیان رووناککردنه‌وه‌ی دیارده‌ی ژن و به‌دیهێنانی ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تییه, سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی بوون بۆ ژنی کورد. شییاندنی ئه‌م ئه‌زموونانه به راستینه‌ی کورد و تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی ئه‌م دیاردانه پێویستییه‌کی زۆری به کار و خه‌باتی تایبه‌تی هه‌بووه. ژنی ئازاد؛ گوزاره له‌و ژنه ده‌کات که ده‌رکی به گه‌ردوونیبوونی خۆی کردووه و جێگای خۆی له هاوسه‌نگی هێزی دیموکراتیدا گرتووه و ئازادی و یه‌کسانی له په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیدا جێبه‌جێ ده‌کات.
1- “KJB” خۆی وه‌ک به‌شێک له بزاوتی ژنانی جیهان پێناسه ده‌کات, هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بناخه‌یه‌ش گه‌شه‌کردن و گه‌وره‌بوونی یه‌کێتی هێزی دیموکراتی به بنه‌ما ده‌گرێت. به‌م پێیه‌ش؛ “KJB” له‌پێناو بونیادنانی سیسته‌مێک که ژن تێیدا له‌پێشتر بێت, له چوارچێوه‌ی شۆڕشی دیموکراتی, ژینگه‌پارێزی و ره‌گه‌زی و ئایدیۆلۆژیای ئازادی ژن دا و یه‌کگرتن و یه‌ک تێکۆشانی له‌گه‌ڵ رێکخستن و که‌سایه‌تییه‌کانی ژن به بناخه وه‌رده‌گرێ. ئامانجی یه‌کده‌نگی و هاوبه‌شی ماددی و مه‌عنه‌ویه له‌گه‌ڵ ژنان بۆ ده‌ربازبوونی له هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.
.2- “KJB” ئامانجی پێشخستنی به‌ده‌زگابوون و به‌ڕێکخستنبوونی هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ رێکخستنه ژوور نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ژنان و بره‌ودان به یه‌کێتی چالاکی و په‌یوه‌ندی ستراتیژی. پشتیوانی و هاوکاری ده‌دا به پرۆژه‌کانی ژنان که له رێکخستنه دیموکراتی, ژینگه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و هه‌روه‌ها پرۆژه‌کانی ژن که له ده‌زگا و رێکخستنه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و رێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا جێگا ده‌گرن و پرۆژه‌ی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵدا ده‌کات.
3- هه‌وڵ و کار کردن بۆ بره‌ودان به پلاتفۆرمه‌کانی ژنان له‌بواری هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا به بناخه وه‌رده‌گرێت.
4- “KJB” به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی فێنیستی ژنانی جیهان کارده‌کات و له‌سه‌ر ئه‌م بناخه‌یه‌ش یه‌کێتی هێزی دیموکراتی به بناخه وه‌رده‌گرێت.
مۆدێلی رێکخستنی “KJB”
مۆدێلی رێکخستن؛ له‌گه‌ڵ رێکخستنی ئایدیۆلۆژی, رێکخستنی جه‌ماوه‌ر و ستراتیژی گۆڕانی دیموکراتی, رێکخستنی بواره‌کانی به‌رگری ره‌واش ده‌گرێته‌وه, له‌بواری ئایدیۆلۆژی دا پارتی ئازادی ژنی کوردستان “PAJK”, له‌بواری جه‌ماوه‌ر یه‌کێتی ژنانی ئازاد “YJA” و له بواری به‌رگری رهواشدا یه‌کینه‌کانی ژنانی ئازاد “YJA Star” و رێکخستنه‌کانی لاوان – ژن, ده‌گرێته‌وه.
“YJA Star” رێنماییه‌کانی تێکۆشانی ئایدیۆلۆژی و بواری رێکخستنی “KJB” په‌سه‌ند ده‌کات. وه‌ک میراسی بزاوتی ئازادی ژنانی کوردستان خۆی رێکخستووه. به‌ڵام به‌هۆی پێکهاته‌ی له‌شکرییه‌وه له رێکخستنی کۆنفیدراڵی “KJB” دا تایبه‌ت و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره. ئامانجی سه‌ره‌کی هێزی پاراستنی ژن, گه‌ل و ئاشتییه.
“PAJK” که رێکخستنی پێشه‌نگی خولقێنه‌ر و پارتی ئایدیۆلۆژی “KJB” یه, به‌رپرسیاره له‌به‌رامبه‌ر ژیانیکردنی ئایدیۆلۆژیای رزگاری ژن له سه‌رجه‌م بواره رێکخستنییه‌کان و پێگه‌یاندنی کادێرهکانیدا. لێره‌شه‌وه ئه‌ندامانی “PAJK” وه‌ک کادێری پێشه‌نگ له‌نێو پێکهاته‌ی گشتی “KJB” دا جێده‌گرن. “PAJK” به سیسته‌می په‌روه‌رده و به‌کار و خه‌باته به‌رده‌وامه ئایدیۆلۆژی, فه‌لسه‌فی, تێوری, ئه‌کادیمی, کلتووری و هونه‌رییه‌کانی که‌ڵه‌که‌بوون و هه‌ڵوێستی که‌سایه‌تی ئازادانه له ژن‌دا قوڵتر ده‌کاته‌وه.
– YJA – رێکخستنی شۆڕشی چالاکی دیموکراتی ئایدیۆلۆژیای ئازادییه, له‌به‌رامبه‌ر زیهنییه‌تی هیارارشی – ده‌وڵه‌تگه‌رایی و بۆ راماڵینی هه‌موو کاریگه‌رییه‌کانی تێده‌کۆشێت, گۆڕانی زیهنی له گه‌وهه‌ری تێکۆشانی خۆی ده‌گرێ, ئه‌رک و میسیۆنی به‌کاریگه‌ری له گه‌یاندنی ئایدیۆلۆژیای رزگاری ژن به توێژی کۆمه‌ڵگا و رۆڵی دیموکراتیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگا به‌ڕێگه‌ی رێکخستنی گه‌وهه‌رییانه‌ی ژن و کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر شانه. رێکخستنێکه به ئه‌ندازه‌ی هه‌رێمی بوونی, گه‌ردوونیشه که تێیدا ژنانی کوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ده‌وری ئامانجێکدا هاتوونه‌ته لای یه‌ک و هزر و دڵ و هێز و چالاکی خۆیانیان کردووه به‌یه‌ک. YJA له‌سه‌ر بناخه‌ی رێکخستنی کۆنفیدراڵی دیموکراتییانه‌ی ژن, خۆی به‌رپرسیار ده‌بینێ له دروستکردن و به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی یه‌کێتی دیموکراتی نه‌ته‌وه‌یی.
زیاترین توێژێک که مۆدێرنه‌ته‌ی سه‌رمایه‌داری به سێکس و وه‌رزش و هونه‌ر هێرشیان ده‌کاته سه‌ر توێژی لاوانه. پێویست به خۆڕێکخستنی تایبه‌ت هه‌یه بۆ خۆپاراستنی لاوان و به‌تایبه‌تی ژنان له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو هێرشه ئایدیۆلۆژی, سیاسی, ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌کان. “KJB” لێره‌وه له‌ناو بزاوتی گشتی لاوان‌دا و له‌بواری کۆمه‌ڵایه‌تیدا کۆمیته‌ی ژنانی گه‌نج رێکخستن ده‌کات. ئامانج له خۆڕێکخستنی ژنانی گه‌نج دا له‌چوارچێوه‌ی ئایدیۆلۆژی رزگاری ژن و پێشخستنی هزر و هێزی تێکۆشان؛ به رۆڵێکی چالاکانه‌ی گۆڕانی کۆمه‌ڵگا به‌یه‌کگه‌یاندنی داینامێزمی لاوان و کۆمه‌ڵگا ئه‌قڵی سۆزداری ژن جێبه‌جێکردنی به‌رپرسیارێتییه‌کی مێژووییه. تێکۆشان له‌به‌رامبه‌ر به هێرش و گوشاره کۆمه‌ڵایه‌تی, کلتووری, ئابوورییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کلاسیک و سیسته‌م دژ به ژن و هه‌روه‌ها له دژی ئه‌و ژهرنتۆکراسییهی به‌شێوه‌ی به‌کاربه‌رانه هه‌ڵوه‌سته‌ی هێزی گۆڕانی ژن ده‌کات, به بناخه وه‌رده‌گرێت.
پێکهاته‌ی رێکخستنی و رێساکانی
کارگێڕی ئازادی ژن
“KJB” وه‌ک ئۆرگانیزاسیۆنێک هه‌ڵده‌سووڕێت و له‌و رێکخستن و که‌سانه پێکدێت که جێبه‌جێکردنی بڕیار و پرۆژه‌کانی ده‌سته‌ی (کارگێڕی ئازادی ژن)یان له ئه‌ستۆگرتووه.
به‌رزترین ئۆرگانی بڕیاردانی “KJB” ده‌سته‌ی کارگێڕی ئازادی ژنه. له ساڵێکدا جارێک کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی کارگێڕی ئه‌نجامده‌درێت و به‌شداربووانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه به‌پێی راده‌ی نوێنه‌رایه‌تی شوێنه‌کان و هه‌ڵبژادن له هه‌موو رێکخستنه‌کاندا به‌لانی که‌م دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی به‌شداربووان سازده‌درێت.
ئۆرگانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رپرشتیاری بۆماوه‌ی دووساڵی جێبه‌جێکاری هێڵی ئایدیۆلۆژی – سیاسیی یه که له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌ستنیشانکراوه. ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی “KJB” له نوێنه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌کان پێکدێت و ژماره‌شیان 23 که‌سه. ئه‌مانیش له‌ناو خۆیاندا 7 که‌س بۆ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی هه‌ڵده‌بژێرن.
به وه‌رگرتنی تێڕوانین و پێشنیاره‌کانی رێکخستنه‌کانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی “KJB” له مژاری سیاسیای گشتیدا به‌یان و رێنمایی پێشکه‌ش ده‌کات.